Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:30

عێراق له‌ مانگی ڕابردوودا بایی 8.5 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی داهاتی وڵاته‌كه‌ی له‌ نه‌وتی خاودا بۆ‌ مانگی رابردوو به‌ 8.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دیاری كرد.

وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: مانگی ڕابردوو كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بڕی 102 ملیۆن و 975 هه‌زار و 782 به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان كردووه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: داهاته‌كه‌ی عێراق له‌ نه‌وتدا مانگی ڕابردوو 8 ملیار و 512 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێره‌ی داتاكانی سۆمۆ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عێراق رۆژانه‌ له‌ مانگی ڕابردوودا 3 ملیۆن و 433 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی عێراق به‌ 82.66 دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهان فرۆشراوه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.