ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه 109 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێكی ئیسڕائیلیش له شه‌ڕه‌كاندا كوژران.
دوای 7 رۆژ له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی میسڕ و قه‌ته‌ڕ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له غه‌ززه ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه ئاشكرای كرد كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، 109 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.
لای خۆشییه‌وه سوپای ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆدا 9 سه‌ربازیان كوژراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵاتی ئیسڕائیل و قه‌ته‌ڕ و میسڕ له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی تری مرۆیی له غه‌ززه ڕابگه‌یه‌نن.
شه‌وی رابردووش له دوایین ساته‌كانی ماوه‌ی ئاگربه‌ست هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌ند دیل و دهستگیركراوێكیان گۆڕییه‌وه، 48 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌كان ئازادكران كه له‌نێویاندا 8 ئافره‌ت و 22 منداڵ هه‌بوون، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش 8 دیلی ئیسڕائیلی له غه‌ززه ئازاد كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.