Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:42

نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەرانی زۆری دەربڕی بەهۆی سەر لەنوێ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر غەززە

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نیگەرانە لە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.

گوتێرێس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند: "زۆر نیگەرانم لە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان (ی ئیسرائیل) لە غەززە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتێرێس، باسی لەوە کرد کە ئومێدەوارە ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان نوێ بکرێتەوە، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان نیشانیدا ئاگربەستێکی ڕاستەقینە چەندە گرنگە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.