Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:23

حکوومەتی غەززە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسە لەوەی ئیسرائیل لە غەززە درێژە بە تاوانەکانی جەنگ دەدات

کوردستان TV
100%


حکوومەتی غەززە بڵاویکردەوە کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی "لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان" ئیسرائیل دەستی کردووەتەوە بە هێرشەکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسە لەو تاوانانەی جەنگ کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە، لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە ڕێگەی هەژماری تێلێگرام بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل، لە کەرتی غەززە دەستیکرد بە درێژەدان بە جەنگ دژ بە گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ژمارەیەکی زۆر خانوو و ناوچەی مەدەنی کردووەتە ئامانج و هاتووە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسە لەوەی ئیسرائیل لە غەززە درێژە دەدات بە تاوانەکانی جەنگ.

ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان کە بەپێی لێکتێگەیشتنی حەماس و ئیسرائیل لە کاتژمێر 8ی به‌یانی ڕۆژی هەینی 24ی تشرینی دووەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆتایی هات.

دوای کۆتاییهاتنی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان، سوپای ئیسرائیل سەرلەنوێ دەستیکردووە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.