Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:41

غەززە - سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی سەر لەنوێ هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بۆردومانی چەند شوێنێکی کەرتی غەززەیان کرد.

لەو باره‌یەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: فڕۆکە جەنگییەکان ئامانجەکانی حەماس بۆردومان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، سەرلەنوێ دەستیان بە هێرش کردووەتەوە بۆ سەر چەند شوێنێکی غەززە.

هەروەها لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و گرووپە فەڵەستینییەکاندا دەستی پێکردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی غەززە، بڵاویکردەوە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەستڕێژی گوللەیان لە باکووری غەززە کردووە.

ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان کە بەپێی لێکتێگەیشتنی حەماس و ئیسرائیل لە کاتژمێر 8ی به‌یانی ڕۆژی هەینی 24ی تشرینی دووەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆتایی هات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.