ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئیماڕات و بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداری له لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا له‌و وڵاته‌دا بكات.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی گه‌یشتنیان بۆ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی، له‌لايه‌ن به‌پرسانی وڵاتی ئیماڕات و باڵيۆزخانه‌ى عێراق پێشوازییان لێ كرا.
مه‌سرور بارزانی دوای گه‌یشتنی بۆ وڵاتی ئیماڕات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە (COP28)".
ڕاشیگه‌یاند "پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت ڕۆڵی کارامان هەبێت".
سه‌ردانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەیه، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) كه بڕیاره سبه‌ى هه‌ينى به ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان له شارى ئێكسپۆ له دوبه‌ى ده‌ست پێ بكات.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەشدارانی لووتکەکە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان تاوتوێ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.