Erbil 15°C شەممە 02 ئازار 19:17

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له‌ په‌لكانه‌ بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له‌ چیاكانی گوندی په‌لكانه‌ بۆردومان كردووه‌، ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كوژراون.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له زنجیره‌ چیاكانی‌ گوندی په‌لكانه‌ له‌ شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان له‌ سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك بۆردومان كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی وردی هه‌واڵگری به‌ بوونی چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ مۆڵگه‌یه‌كدا ئه‌نجامدراوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك مۆڵگه‌كه‌ خاپووركراوه‌ و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌ داعشه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانی ناویشی له‌ناوبران.   

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.