Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:20

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ دوبه‌ی

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ دوبه‌ی و بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ وڵاتی ئیماڕات به‌شداری له‌ له‌ كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28) بكات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی گه‌یشتن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی، له‌لايه‌ن شێخ خه‌ليفه‌ بن ته‌حنوون بن محه‌مه‌د ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ديوانى جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و د. موزه‌فه‌ر مسته‌فا ئه‌لجبوورى باڵيۆزى عێراق له‌ ئيماراته‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌شداريكردنه‌ له‌ كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى هه‌ينى به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت.

ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كات و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتان له‌ كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.