Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:20

حه‌ماس به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قودسی گرته‌ئه‌ستۆ

کوردستان TV
100%

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری قودس ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 هاووڵاتیی ئیسڕائیلی هاتنه‌ كوشتن.

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو ئه‌نداممان به‌ناوه‌كانی موڕاد و ئیبراهیم ئه‌لنه‌مر له‌ شه‌قامی رامووت هێرشێكیان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ ئیسڕائیلی كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌روه‌ها هۆشداریشی دایه‌ ئیسڕائیل كه‌ ئیتر ده‌بێت له‌ هه‌موو شار و كووچه‌ و كۆڵانێكدا له‌ خۆیان بترسن و چه‌كداری دیكه‌یان ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسڕائیل له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه‌ له‌لایه‌ن دوو برای فه‌ڵه‌ستینی له‌ باكوری رۆژئاوای قودس ئه‌نجامدراوه‌ و‌ به‌هۆیه‌وه‌‌ 3 كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون.

پۆلیسی ئیسڕائیل جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ هه‌ردوو ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ بكوژن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست و به‌مه‌ش كۆی گشتی ماوه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ بووه‌‌ 7 رۆژ.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت رۆژه‌ی ئاگربه‌ستدا هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌یان دیل و ده‌ستگیركراویان له‌نێوانیاندا ئازادكردووه.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.