حكومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە كەشتیی "دایمۆند"ی هێزی دەریایی شاهانەی ناردووە بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە بەرزكردنەوەی ئاسایش لە كەنداو و زەریای هیندی.
بەریتانیا ڕایگەیاند كە كەشتی دایمۆند كاردەكات بۆ ڕێگریكردن لەو هەوڵە زیانبەخش و دوژمنكارانەی كار بۆ تێكدانی ئاسایشی دەریایی دەدەن، هەروەها ئۆپەراسیۆن بۆ دەستەبەركردنی ئازادی گەشتكردن و دڵنیاكردنەوەی كەشتییە بازرگانییەكان و دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی سەلامەتی بازرگانی ئەنجامدەدات.
لەو بارەیەوە گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت: گرنگە بەریتانیا ئامادەیی ئێمە لە ناوچەكە بەهێز بكات بۆ پاراستنی ئاسایشی بەریتانیا و بەرژەوەندییەكانمان لە جیهانێكدا كە گێژاو و ململانێی زیاتری تێدابێت.
بەریتانیا كەشتییەكی جەنگی رەوانەی كەنداو دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.