Erbil 15°C چوارشەممە 28 شوبات 02:35

كۆیه‌ .. 2 تۆمه‌تبار به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ڕائیدێك ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تبار له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ راگه‌یاندرا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 29ی11ی2023،  بنكه‌ی پۆلیسی ته‌ق ته‌ق له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ رایگه‌یاند، به‌هاوكاری ئاسایشی قه‌ره‌ناو 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ داواكراوبوون به‌ پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادان كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، كه‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون كه‌ ئه‌ فسه‌رێكیان  به‌ پله‌ی ڕائید كوشتووه‌.  
راشگه‌یاندراوه‌، تاوانی كوشتنه‌كه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌، دوای ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباران هاتبوونه‌ گوندی كه‌په‌نك و كاری پاسه‌وانی حه‌وزی ماسیان له‌ ماوه‌ی هاتنیان بۆ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

كانیاو حه‌كیم - كۆیه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.