Erbil 22°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 03:38

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ لەگەڵ ستیڤن هیکی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


رۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی2023، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتی بەریتانیا، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ستیڤن هیکی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادەبوو، باسی په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌کان و بواره‌کانی هه‌ماهه‌نگی و چۆنێتی په‌ره‌پێدانیان و دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە کران.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەو سۆنگۆیەشەوە سەفین دزەیی، دووپاتی کردەوە کە ڕۆڵی بەریتانیا له‌ هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و دوره‌‌په‌رێزی لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە به‌گرنگ زانرا.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر زاڵبوون بەسەر جیاوازی و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە کاتی خۆی و ئامادەکارییەکان لەو بوارە بە گرنگ زانرا.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس له‌ ئه‌وله‌ویاته‌کان و هاوبه‌شییه‌کان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌ ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌کان کراو هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزکردنی هاوبه‌شییه‌کان و فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرده‌وه‌ و به‌ئامانجی پره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دولایه‌نه‌کان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.