Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:19

یەكەمین فیستڤاڵی ڕامان لە هەولێری پایتەخت سازكرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.29 بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی ئیداری و حزبی و ڕۆژنامەنووس و شاعیر و هونەرمەندان و نووسەران، لە هەولێری پایتەخت و لە هۆڵی پێشەوا یەكەمین فیستڤاڵی ڕامان لە ژێر ناونیشانی "كورد و سیاسەتی كولتووری" ئەنجامدرا.
لە دەستپێكی فیستڤاڵەكەدا كە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە پێشكەشكردنی چەند وتارێك و پێشكەشكردنی فلمێكی دیكۆمنتاری لە بارەی 27 ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤاری ڕامان كە گۆڤارێكی مانگانەیە و لە ساڵی 1996 یەكەمین ژمارەی دەرچووە، چەندین پانێڵ لە بارەی ئەدەب و كولتوور و كورد و گوتاری توندڕۆیی و كۆڕی شیعر و ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشكەش كران.
لە وتارێكدا پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی 27 ساڵیادی دامەزراندی گۆڤاری ڕامان پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری ڕامان كرد، كە توانیوانە لە ماوەی ئەو مێژووە پڕشانازییەوە خزمەتێكی زۆری ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی كوردی بكەن و ڕۆڵێكی مەزنیان هەبێت لە پێشخستنی بزاڤی ئەدەبی و فیكری و ڕوناكبیری كوردی، هەروەها بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخێرهاتنی میوانان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەرەوە هەرێمەوە هاتوون كرد و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و بەشداربووانی فیستڤاڵەكە كرد و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بۆ خواستن.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.