Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:39

پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبون بۆ ماوەی مانگێك درێژ دەكرێتەوە 

کوردستان TV
100%

وەك دەرفەتێك و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان ماوەی مانگێك درێژ دەكرێتەوە. 
پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەك دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە دیاری كرابو، بەڵام بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پرۆسەكە بۆ ماوەی مانگێك و تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە، ئەمەش وەك هەلی زیاتر و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا بەهەر هۆكارێك بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەكە پڕ بكەنەوە. 
رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوكردنی رێكار و ئامادەكارییەكان، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە رێوەرەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان راگەیاند، لەوكاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەكان فۆرمەكەیان پڕكردوەتەوە. 
یەكەكان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەكەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستكراون، كە بەشێكیان تەواوكراون و بەشێكیان كاركردن تیایاندا بەردەوامە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.