Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:56

ناسا هۆشداری دەدات.. ڕەنگە سبەی زریانێكی نوێی خۆر ڕوو لە زەوی بكات

کوردستان TV
100%

ناسا و شارەزایانی كەشناسی هۆشدارییان داوە كە ڕەنگە لە 30ی ئەم مانگە زریانێكی نوێی خۆر ڕوو لە زەوی بكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕانی سیگناڵە ڕادیۆییەكان و سیستەمی گەشتیاری بۆشایی ئاسمانی جی پی ئێس.
هەفتەی ڕابردوو لە نێوان 21 بۆ 26ی تشرینی دووەم زەوی زریانێكی موگناتیسی تاڕادەیەك بەهێزی بەخۆیەوە بینی.
دواتر بواری موگناتیسی زەوی لە 26ی ئەم مانگە دەستی بە هێوربوونەوە كرد و ئێستاش دوای چەند ڕۆژێك، شارەزایان جارێكی دیكە هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی كاریگەرییە جیۆموگناتیسییەكان.
شایانی باسە لەو ڕۆژانەی كە زریانی خۆر ڕوودەدات، مرۆڤەكان زیاتر تووشی فشار دەبن، ڕەنگە دۆخی تەندروستی بۆ هەندێك خراپتر بێت و هەستكردن بە ترس و كەمخەوی و دڵەڕاوكێ و گێژبوون دروست دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.