Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:35

خاوەن موەلیدەكانی بەغدا ماندەگرن و موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە

کوردستان TV
100%

دوای بڕیارێكی پارێزگاری بەغدا، خاوەن موەلیدەكانی بەغدا لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە مانگرتن دەكەن و موەلیدەكانیان  دەكوژێننەوە.
بەشێك لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی بەغدای پایتەخت وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بڕیارێكی پارێزگار ،بڕیاریاندا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە موەلیدەكانیان دەكوژێننەوە .
بەشێك لە خاوەن موەلیدەكان تابلۆیەكیان لەسەر شوێنەكانیان هەڵواسیوە و لەسەریان نووسیوە لە 1/12/2023ەوە موەلیدەكان دەكوژێنرێنەوە.
شایانی باسە پێشتر محەممەد جابر عەتا ،پارێزگاری بەغدا لە 30/10/2023 ڕایگەیاند،بڕیاردرا خاوەن موەلیدەكان پابەند بكرێن بە دانانی پێوەرێك كە ژمارەی كاتژمێرەكانی كاركردنی موەلیدەكان و بڕی ئەو وزەیەی بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەروەها دەبێ خاوەن موەلیدەكان پابەند بكرێن كە دەبێ لە كۆتایی مانگ پارە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت،نەك لەسەرەتای مانگ. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.