Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:17

كارپێكردنی پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئاو له‌ عێراق كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار كاركردن به‌ پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئاو له‌ حه‌وت پارێزگه‌ی عێراق كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

عه‌ماڕ مالیكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگه‌كانی (كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌، نه‌جه‌ف، سه‌ڵاحه‌دین، موسه‌ننا و به‌سڕه‌) كارپێكردنی پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئاو كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌مه‌ش ئیتر له‌م پارێزگه‌یانه‌ كار به‌ سیسته‌می وه‌ره‌قه‌ ناكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ هه‌ر حه‌وت پارێزگه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 421 هه‌زار پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنی به‌ستراون، واته‌ ڕێژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ره‌كان له‌ هه‌ر حه‌وت پارێزگه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 40%.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیژی وه‌ك پڕۆژه‌كانی ئاوی به‌غدا، كووت، واسیت، زوبێدی، نه‌هره‌وا، عه‌ماڕه‌ و چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.