Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:18

وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كشتوكاڵی‌ هه‌رێمی كوردستان بكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرھـێنەر و خاوەنکارانی وڵاتی میسڕ کۆبۆوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە فراوانکردنی ئاڵوگۆری ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی میسڕ کرایەوە.

شاندی میسری ئامادەییان نیشان دا بەشداری پرۆژەکانی وەبەرھـێناندا بکەن و لە ھەمانکاتدا ھانی وەبەرھێنەرانی وڵاتەکەشیان بدەن سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، بە دیاریکراوی لە کەرتی کشتوکاڵیدا وەبەرھـێنان بکەن .

لای خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان ئامادەیی خۆی و دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی وەبەرھێنان نیشان دا بۆ ھەر کارئاسانییەک لە ئەنجامدانی پرۆژەکانیان لە ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.