وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م بریاری دا بۆ له‌مه‌ودوا ریكلامكردن بۆ ئه‌و چا و قاوانه‌ی كه بۆ دابه‌زاندن و زیادكردنی كێش به‌كار ده‌هێنرێن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت.
د. سه‌ركار سورچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: بڕیادرا ئەو چا و قاوانەی كە بە مەبەستی دابەزاندنی كێش یاخود زیادكردنی كێش بەكار دەهێندرێن، پێویستە لە ڕێگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ڕێگەپێدانیان پێ بدرێت.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و چا و قاوانه ده‌بێت تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن و هه‌روه‌ها ده‌بێت ستیكەری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان لێ بدرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به هه‌مانشێوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری دا ریكلامكردن بۆ ئه‌و چا و قاوانه بە هەمووشێوەیەك قەدەغە بكرێت لە سه‌رجه‌م ڕاگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو، نووسراو و هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.