Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:12

دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی.. وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای پاڵپشتی زیاتری له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی كوردستان كرد.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێشوازیمان کرد لە جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێل مایکڵ گاجێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی کۆنسوڵخانەی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان.

ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەكه‌دا بە گرینگییەوە باسمان لە پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمه‌ریکا کرد بۆ وەزارەتی پێشـمەرگە، دووپاتیشمان کردەوە كه‌ لەم دۆخە دژوار و هەستیارەی ناوچەکەدا پێویستمان بە پاڵپشتی و دۆستەکانمانە.

دواتر هه‌ردوولا جەنەڕاڵ مەکنێنزی و کۆڵۆنێل مایکڵ دڵخۆشی خۆیان به‌ گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی دەربڕی.

جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان هیوای خواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی هاوبەشی دوورمەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە کە هەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرە پێ بدەن.

کۆڵۆنێل گاجیرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دڵخۆشی واشنتۆنی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی راگەیاند و گوتیشی: ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی گەورە و گرینگ بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی (کارنامەی لێکتێگەیشتن)ی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.