Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:13

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی چاڤی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ستێره‌ی‌ لاوی یانه‌كه‌ی چاڤی ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا تووشی پێكانێكی قورسی ئه‌ژنۆی هاتبوو.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م دكتۆر جوان كارلیس مۆنلۆ دوو نه‌شته‌رگه‌ری به‌ سه‌ركه‌وتوویی بۆ چاڤی ئه‌نجام دا دوای ئه‌وه‌ی تووشی ده‌رهاتنی ته‌واوه‌تی به‌سته‌ره‌ی ئه‌ژنۆی ڕاست و هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانی رانی هاتبوو‌.  

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاڤی بۆ نێو یاریگه‌كان‌ دیاری نه‌كرد، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ نه‌توانێ له‌م وه‌رزه‌دا هیچ یارییه‌ك بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها زه‌حمه‌ته‌ بۆ یارییه‌كانی جامی ئه‌وروپاش ئاماده‌بێت كه‌ بڕیاره‌ هاوینی داهاتوو له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بدرێت.

چاڤی /19 ساڵ/ رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و جۆرجیا بۆ یارییه‌كانی گه‌یشتن به‌ جامی یۆرۆ، له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی تۆپ تووشی پێكان ببوو و به‌ ناچاری یاریگه‌ی جێهێشتبوو.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.