له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رمای زستان، په‌تا وه‌رزییه‌كان زیادیان كردووه و زۆرێك له هاووڵاتییان تووشی ئاوسانی قورگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بوونه‌ته‌وه.
بۆ خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری په‌تا وه‌رزییه‌كان، دكتۆر میلان هان پزیشكی قورگ و لووت و گوێ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له زانكۆی میشیگان ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی تووشی ئاوسان یاخود ئیلتهابی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بنه‌وه، پێویسته پێش هه‌موو شتێك خۆراكی باش و ته‌ندروست بخۆن و خۆشیان له سه‌رمابوون بپارێزن.
گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م له ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنیاندا خۆیان به‌دووربگرن له كێشانی جگه‌ره تا كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كانیان تووشی ئاڵۆزی تر نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: سییه‌كانی مرۆڤ خۆی ئه‌و خاسیه‌ته‌ی هه‌یه كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌ناو ببات، به‌ڵام هه‌ندێ جار مادده‌كان ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بن جه‌سته‌ش ناتوانێت به‌رگه‌یان بگرێت و تووشی شۆك ده‌بنه‌وه.
پسپۆڕه‌كه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه جه‌ختیشی كرده‌وه كه مادده كیمیاوییه‌كان و تۆز و خۆڵ و پیسبوونی ژینگه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر قورگ و سییه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
داواشی له هاووڵاتییان كرد له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا وه‌رزییه‌كاندا رێكاره خۆپارێزی و خاوێنییه‌كان زیاتر بكه‌ن و ماسك ببه‌ستن و هه‌روه‌ها تا بكرێت خۆیان له شوێنه قه‌ره‌باڵغ و داخراوه‌كاندا بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.