Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:22

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆكس لە بەغدا و كوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆكس لە بەغدا و كوەیت و سەڵتەنەتی عومان كرد.
لە دیدارەكەدا مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان كرد و پێزانینی بۆ گەلی كوردستان هەبوو كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیان هەزار ئاوارەی كریستیان كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم كریستیانەكانی عێراق و ناوچەكە باس كران و سەرۆك بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی كوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.