بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2023/11/28 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕزا گوینای، باڵیۆزی توركیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا ستایشی ئاستی پەیوەندییەكانی توركیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەش بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا كردەوە.
دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كورستانیش، باڵیۆزی توركیا ئامادەییی وڵاتەكەی بۆ هەناردەكردنەوە دووپات كردەوە. لەمبارەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەڵوێستی توركیای كرد و ئاماژەی بەوەدا كە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا هەولێر و بەغدا خەریكی گفتوگۆی تەكنیكین.
دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی توركیا كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.