Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:13

لە گەڕەكی ژیانی هەولێر بەردی بناغەی پاركێكی گەورە دانرا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی بەردەوامی گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر و لە پێناو زیادكردنی ڕێژەیی سەوزایی لە شاری هەولێر، بە گوژمەی (1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار)، لە گەڕەكی ژیانی شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هەریەك لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری پارك و باخچەكان، لە ڕێورەسمێكدا، بەردی بناغەی پرۆژەی ( دروست كردنی پاركێكی لە گەڕەكی ژیان) لە سەر ڕووبەری (19 هەزار مەتر2) دانا، كە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و بە شێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.
لەڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەكی ژیان و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر، ڕایگەیاند: " لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كە لە ساڵی ڕابردووشدا چەندین پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و قوتابخانەمان تێیدا ئەنجامداوە، ئەمڕۆش بەردی بناغەی ئەو پاركەمان دانا كە بەدیزاینێكی سەرمیانە دروست دەكرێت و شوێنی پایسكسواری و وەرزش كردنی تێدایە و بەتەواوبوونی جوانی ئەو گەڕەكە و شارەكەمان زیاتر دەكات، بە ئومێدی ئەوەی لەزۆربەی زۆری گەڕەكەكانی شارەكەمان ئەو جۆرە پاركان دروستبكەین".
یەكێكە لە گرینگترین پێداویستییەكان كە جگە لە جوانی و دروستكردنی سروشتێكی جوان، سوودی زۆریشی دەبێت بۆ هاوڵاتییان و پاككردنەوەی ژینگەی شار زیادكردنی ڕێژەی سەوزاییە، لەوپێناوەشدا پڕۆسەی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە (دوورگەی ناوەندی شەقامە گشتییەكان و شوست و شوێنەكانی تری نێو گەڕەك و كۆڵانەكان) بەردەوامی هەیە و تەنها لە ساڵی ڕابردوودا لە هەولێر سەدەها هەزار گوڵ و هەزاران درەختی جیاجیا لە لایەن فەرمانگە پەیوەندارەكان و چین و توێژە جیاوازەكانەوە وەك ئەركێكی نیشتیمانی و ژینگە پارێزی چێنداراوە، بەمەش ڕێژەیی سەوزایی لە شاری هەولێر لە ئێستادا گەیشتۆتە 19.5%، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێریش بەردەوامە بۆ دروستكردنی باخچە و پاركی نوێ لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری پارێزگاكەمان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.