Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:08

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی  100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ دووشەممە، نرخی  100 دۆلار بەرامبەر بە 100 دۆلار 158 هەزار و 100 دینار بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار و 500 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 156 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، دۆلار دابەزینی تۆمار كردووەو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 500 دینار بەرامبەر بە دۆلار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.