یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا دوو یاریی له خولی نایابی كوردستان دوابخات بۆ سبه‌ی سێشه‌م.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیار بوو له گه‌ڕی 6ی خولی نایابی كوردستان چوار یاریی به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانیش بریتی بوون له (زاخۆ × هندرێن)، (چوارقوڕنه × سه‌یدسادق)، (ئارارات × دهۆك) و (پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × برایه‌تی).
یه‌كێتییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه هه‌ردوو یاریی نێوان (ئارارات × دهۆك) و (پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × برایه‌تی) ئه‌نجام نه‌دران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو یارییه‌كه سبه‌ی سێشه‌م له كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چن.
جێی باسه ئه‌نجامی دوو یارییه‌كه‌ی تر كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدران به‌مشێوه‌یه بوون: زاخۆ 0-0 هندرێن، چوارقوڕنه 2-1 سه‌یدسادق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.