Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:37

ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس درێژ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نزیكه‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا به‌ نێوه‌ندگیری هه‌رسێ وڵاتی میسڕ و قه‌ته‌ڕ و ئه‌مه‌ریكا بكرێت.

ئێستا نوێنه‌ری هه‌رسێ لایه‌نی میسڕ و قه‌ته‌ڕ و ئه‌مه‌ریكا له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌م كۆتایی دێت، تا له‌ رێگه‌ی درێژكردنه‌وه‌كه‌‌ ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بتوانن دیل و ده‌ستگیركراوی زیاتر له‌نێوانیادا بگۆڕنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشتر داوای كردبوو ئاگربه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژی داهاتوو درێژ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئیسڕائیل داوای كردبوو ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ نوێ بكرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌هێنرێت.

لای خۆیه‌وه‌ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل نه‌یشاردبووه‌وه‌ كه‌ پێشوازی له‌ بیرۆكه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاسانكاری بكات تا رۆژانه‌ 10 دیلی زیاتر ئازاد بكرێت.

دوێنێ یه‌كشه‌م بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 17 دیلی تری له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئازاد كرد و‌ یه‌كێك له‌ دیله‌كان منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵان بوو، به‌مه‌ش له‌ رۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا 58 دیل له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ئازاد كراون.

لای خۆشییه‌وه‌ ئیسڕائیل دوێنێ 39 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی تری له‌ گرتووخانه‌كان ئازاد كردبوو و كۆی گشتی ئازاكراوه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌یشتبووه‌ 117 كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.