Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:10

ناتۆ داوای درێژکردنەوەی ڕاگرتنی مرۆیی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ بانگەوازی ئاراستەی حەماس و ئیسرائیل کرد بۆ درێژکردنەوەی وادەی ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان.

ستۆڵتێنبێرگ بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە 28 و 29ی تشرینی دووهەم لە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوەکە لە برۆکسل ئەنجام دەدرێت، قسەی بۆ میدیاکاران کرد.

یانس ستۆڵتێنبێرگ وێڕای داواکاریی درێژکردنەوەی وادەی ڕاگرتنە مرۆییەکان و بەردەوامیدان بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان، گوتی: "بانگەوازی درێژکردنەوەی وادەکە دەکەم. ئەم دۆخە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتنی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان".

سکرتێری گشتی ناتۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بوونی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق کرد و گوتی: "شایەتی هێرشەکردنە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق هەین کە بە درۆن و مووشەکەوە لێیان دەدرێت، هێرش دەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانیش، ئەو دۆخە پەرە دەدات بە گرژییەکانی ناوچەکە، ئێران پێویستە کۆنترۆڵی گرووپەکانی سەر بە خۆی بکات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.