Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:00

بەهۆی ساختەکاریی و فێڵکردن قائیمقامیەتی سلێمانی 20 تۆن تایت لە ناودەبات

کوردستان TV
100%

بەهۆی ساختەکاری و فێڵکردن لەهاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر (20) تۆن تایتدا دەگرن و گەنجینەکەی دادەخەن.
ئەمڕۆ دووشەم (2023.11.27) لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە لە ناوچەی تانجەرۆ - مەیدانی دارەکە دەستیان بەسەر بڕی (20) تۆن تایتدا گیراوە کە خاوەنەکەی ساختەی جۆر و بڕەکەی کردوە و لە جۆری تایتی جلشۆردنی دەستییەوە کردوە بە تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیک.
 بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گەنجینەکە (بێ ناوە) دادەخرێت و تەواوی تایتەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.