ئەمڕۆ یەك شەممە 26-11-2023هونەرمەند و پێشمەرگە" تاهیری خەلیلی" لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.
هونەرمەند تاهیر خەلیلی ساڵی 1956 لە شاری بۆكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.
یەكەم بەرهەمی هونەری لە تەمەنی 15 ساڵیدا بڵاوكردووەتەوە، دەنگدانەوەی بەرهەمەكەی بوو بەهۆی ئەوەی راگەیاندنە كوردییەكانی ئەوكاتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بكەن، چەند بەرهەمێكیشی لە تەلەفزیۆنی مەهاباد تۆماركردووە لەوانە، (دەنگ و رەنگ، شەوی تاریك و بێدەنگ، گوڵی مەهاباد و كیژۆڵەی كوردستان).
خەلیلی لە كاروانی هونەریدا خاوەنی زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەییە و بەتایبەتیش بە سروودی “لە قەندیلی سەربەرزەوە” كە ناوبانگی دەركرد.
هونەرمەندی ناوداری كورد "تاهیر خەلیلی" كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.