بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیانی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و كەسایەتییەكانی كەركووك لە رێورەسمێكدا بە ئاڵای كوردستانەوە بارەگای لقی سێی پارتی لەكەركوك كرایەوە.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی دووی ئەیلوول و كەسوكاری پێشمەرگە و كەسایەتی و نەتەوە و پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكان بەڕێوەچوو، لەهەمانكاتیشدا پێشوازی لە جەماوەر پارتی لەشارەكە دەكرێت.
كردنەوەی بارەگای لقی سێی پارتی لە كەركووك لەسەر داوای جەماوەری كەركووك و دەوروبەرییەتی و گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك بە گەڕانەوەی سەنگ و پێگەی كورد دەزانن بۆ كەركووك.
لە دوای رووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەری 2017، بارەگاكانی پارتی لە كەركووك داگیركراون و ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی درووستكراوە بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە كاری سیاسی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیار لەسەر گەڕانەوەی پارتی و رادەستكردنەوەی بارەگاكانی دراوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سیی كاندید و بە لیستی ژمارە سەد و نەوەد و حەوت، بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكات، كە وابڕیارە رۆژی هەژدەی كانوونی یەكەمی دووهەزار و بیست و سێ بەڕێوەبچێت.
پارتی بارەگای لقی 3ـی لە كەركووك كردەوە
بە گەڕانەوەی پارتی پێگەی كورد لە كەركووك بەهێز دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.