بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ...
ئەمڕۆ یەك شەممە 2023-11-26
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان , لەگەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەی جیا جیا , سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری باران بارینی كەمی هەیە ,ئاستی باران نمە باران دەبێت , لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بە تایبەتی لە شەودا , ئەگەری بارینی بەفریش لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووری هەیە.
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 5 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەكانی گەرما / كەمێك دادەبەزێت بە بەراوورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 2023-11-27
كەش/ لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست باران بارین لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەبێت, وە هەروەها بەفر بارینیش بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 5-3)) پلە نزم دەبێتەوە
لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكان باران بارینی پچر پچر دەبارێت , هەندێ ناوچە ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت وەك بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك , لە ئێوارەو شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان چالاكتر دەبێت .
خێرای با / مامناوەند دەبێت (10 - 25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بەنزیكەی (3-5) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.