دەزگای مۆدێز بۆ هەڵسەنگاندنی قەرز، هۆشداریدا لەوەی كە پەرەسەندنی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس و دەستوەردانی ئێران و ئەمریكا ،ڕەنگە كاردانەوەی بنەڕەتی لەسەر عێراق هەبێت، ئەگەر شەڕەكە فراوانتر بێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەر پەرەسەندنێكی گرژییەكان لە كەنداو، مەترسی پەكخستنی ڕێگاكانی گواستنەوەی دەریایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دروست دەكات، كە عێراق بۆ زۆربەی هەناردەكردنی نەوت پشتی پێ دەبەستێت.
عێراق كە دەوڵەمەندە بە نەوت، بەهۆی تێكچوونی ژێرخانی و ڕێگاوبانەكانی لە ئەنجامی شەڕی دەیان ساڵە و بڵاوبوونەوەی گەندەڵییەوە دەناڵێنێت.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش دووپاتی دەكاتەوە،كە یەكێك لە كارە لە پێشینەكانی حكومەتەكەی، نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی گواستنەوە و ڕێگاوبانەكان و كەرتی كارەبا دەبێت.
فراوانبوونی ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین كاریگەری لەسەر عێراق دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.