Erbil 17°C دووشەممە 02 کانونی یەکەم 13:59

له‌خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌وروپا، له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری ده‌یه‌م، تیپی باسكه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌هۆلی داخراوی ویزینگ سه‌نته‌ر میوانداری تیپی باسكه‌ی ئه‌لبا به‌رلینی ئه‌ڵمانی كرد.
 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی نه‌وه‌دو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو پێنج خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید ته‌واو بوو، ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كه‌ ماریۆ هیزۆنیا رۆلێكی گرنگی بینی له‌بردنه‌وه‌ی تیپی شاهانه‌ كاتێ به‌ته‌نیا بیست و شه‌ش خالی تۆماركرد.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی ریال مه‌درید باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی چلو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر سی و سێ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوون، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی نه‌وه‌دو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو پێنج خاڵ برده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تیپی باسكه‌ی مێرنگی پارێزگاری له‌تۆماری وه‌رزی ئه‌مسالی كردو تا ئێستا هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه‌ و ‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌لبا به‌رلین ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ و له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.  

هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری ده‌یه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا، تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا له‌هۆلی داخراوی میفتاشیم ئه‌رینا بووه‌ میوانی تیپی باسكه‌ی مه‌كابی ته‌ل ئه‌بیب.
دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار بلوگرانا توانی به‌جیاوازی ته‌نیا دوو خاڵ یاریه‌كه‌ بۆ به‌ژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، ئه‌و نیوه‌یه‌ هه‌ردوولا په‌نجاو یه‌ك خاڵیان تۆماركرد.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م و یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان، دواجار تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا توانی به‌ئه‌نجامی نه‌وه‌دو دوو خاڵ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌د خاڵ یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا پارێزگاری له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌كابی له‌خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندیه‌ و رووبه‌رووی چواره‌م دۆرانی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆوه‌.  


                    
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.