Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:27

پرۆسەی هەژماری من لە هەولێر کۆتایی دێت و له‌ سلێمانی و دهۆک دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%


 تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی هەژماری من لەسنوری پارێزگای هەولێر کۆتایی دێت و مانگی داهاتوو پرۆژەکە لە شاری سلێمانی و دهۆک دەست پێ دەکات. 
                                            
 دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانیان، بەشێوەیەکی مەیدانی تیمەکانی پرۆژەی هەژماری منی لە کۆیە بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لێ کردن بەشێوەیەکی خێرا و ورد پرۆسەکەیان بەڕێوەبردووە کە وادەکات بەر لەوادەی خۆی کارەکانیان تەواو بکەن.
           
وەزیری دارایی ڕایگەیاند:" تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی هەژماری من لەسنوری پارێزگای هەولێر کۆتایی دێت و مانگی داهاتوو پرۆژەکە لە شاری سلێمانی و دهۆک دەست پێ دەکات".                                                                                   

بەپێی داتای تیمەکانی پرۆژەی هەژماری من تا ئێستا نزیکەی 165 هەزار فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان بۆ کراوەتەوە و تا سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەولێر دەبنە خاوەن هەژماری من.    

بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش مووچەکانیان بگوازنەوە بۆ بانکە تایبەتەکان و کارمەندەکانیان لەڕێگەی هەژماری بانکیەوە مووچەکانیان وەربگرن.  
  
لەدرێژەی هەنگاوەکانی پرۆژەکەدا لەسەرەتای ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بەدانانی ئامێری پارە ڕاکێشان ( ATM ) لە شوێنە گشتی و بازرگانیەکان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش دەتوانن سودمەند ببن لەچەندین خزمەتگوزاری بانکی جۆراو جۆر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.