Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:42

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی 48 ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە 14 هەزار و 854 کەس

کوردستان TV
100%


نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوایین دۆخی ناوچەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون گەیشتووەتە 14هەزار و 854 کەس، لەوانەیش زیاتر لە شەش هەزار و 150یان منداڵ و زیاتر لە چوار هەزاریان ژنن.

هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لەو هێرشانەدا برینداربوون36 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە سەدا 75یان ژن و منداڵن.

راشيده‌گه‌یه‌نن، ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 کۆمەڵکوژی دەرهەق بە خێزانە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجام داوە.

هاوکات باس لەوە کراوە کە ژمارەی بێسەروشوێنان بە تەرمەکانی سەرشەقام و ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکانیشەوە گەیشتووەتە حەوت هەزار کەس، لەوانەیش زیاتر لە چوار هەزار و 700یان ژن و منداڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.