ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا هێرشی درۆنی و مووشه‌كی و زه‌مینی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ، كۆمه‌ڵه‌ی زافرین سه‌ر به مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراقیش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سه‌ره‌تا به درۆن و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها چه‌ند مووشه‌كێكیش ئاراسته‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه.
دوای هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كان، چه‌كداران به چه‌كی سووك و ئارپیجی هێرشی زه‌مینییان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
لای خۆشیانه‌وه پاسه‌وانانی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه.
كۆمه‌ڵه‌ی زافرین سه‌ر به مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "چه‌كداره‌كانمان له نزیكه‌وه به چه‌كی سووك و ئارپێجی 7 هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ئه‌نجامداوه.
ئاشكراشی كرد كه له هێرشه‌كه‌دا چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكیان كوشتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارێكی ئه‌وانیش كوژراوه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام هێرشی مووشه‌كی و درۆنی كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كجاره به زه‌مینیش هێرش بكرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه، چه‌كدارانی گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.