Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:36

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوای كرد رۆژی دووشه‌می داهاتوو ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابییان بكرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوای كرد رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان له‌ سلێمانی بكرێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داواشی له‌ مامۆستایان كرد بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

ئەمڕۆ پێنجشەم لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا ڕایگه‌یاند: ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و بەكۆی دەنگ، داوا لە مامۆستایان كرا ڕۆژی دووشەم بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ڕاشیگه‌یاند: دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستكردن بە مەترسیی زیاتری ئەم دۆخە، داوا دەكەین سەرباری قورسی و سەختی بارودۆخ بە گشتی بە تایبەتی گوزەرانی مامۆستایان، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێكەوە شان بدەینە بەر بەرپرسیارێتی و دەرگه‌ی ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە و خوێندكاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت.

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داواشی لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ كرد روو بكەنەوه‌ ناوەندەكانی خوێندن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەوانیش بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنیان له‌ داواكانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.