Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:23

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكی به‌رگریی به‌ریتانیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم 23ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی.

شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.