جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه تا ئێستا سوننه‌كان له‌سه‌ر به‌ربژێرێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی ڕێك نه‌كه‌وتوون، جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر تا رۆژی 9 سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ڕێك نه‌كه‌ون، ئه‌وا په‌رله‌مان خۆی سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
دوێنێ چوارشه‌م دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا بڕگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 14ی ئه‌م مانگه دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه سوننه‌كان نه‌كراوه بۆ دیاریكردنی كه‌سێك بۆ جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێی په‌رله‌مان نه‌كراوه و پڕۆسه‌كه دواخراوه.
راشیگه‌یاند: لایه‌نه سوننه‌كان تا رۆژی 9 كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو كاتیان هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی ناوێك رێك بكه‌ون و به دانیشتنێكی نائاسایی بكرێت، ئه‌گه‌رنا تا ئه‌و كات په‌رله‌مان خۆی سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش گوتی: هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ماوه و جگه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆمسیۆن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق حكوومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌ند كرد به دابینكردنی پاڵپشتی دارایی و لۆجستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.