پارێزگاری هەولێر سەبارەت هۆكاری كهمی كارهبا له شاری ههولێر ڕایگەیاند كه ستەم لەم شاره دەكرێت و كارەبای كەمتری پێ دەدرێ، ههر بۆیهشه كرێی مانگانهی كارهبای مۆلیده زیاتر دێتهوه بهراورد به شارهكانی دیكه.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ئهمڕۆ پێنجشهم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی خراپیی دۆخى کارەباى هەولێر گوتی: پێدانى كارەبای نیشتمانیی لە هەولێر لەگەڵ شارەکانى تر زۆر جیاوازە، کارەباى هەولێر كەمترە و ستەم لە شارەکەمان كراوە، لە رۆژانی رابردووشدا دۆخی كارەبا زۆر خراپتر بووە و هەست بەوە دەكەین نادادپەروەری هەیە لە پێدانى کارەبا، بۆیە زۆرجار دانیشتووانی هەولێر پارەی موەلیدەكان زیاتر دەدەن.
لەبارەی چارەسەری پێویست بۆ ئەو بابەتەش، پارێزگارى هەولێر داواكارییەكی خۆی بۆ وەزیری كارەبا ئاشكرا كرد کە داوایان کردووە تێستی ساڵانەی كارەبای نیشتمانی ببێتە تێستی وەرزی، چونكە تێستی ساڵانە یەكێكە لەو هۆكارانەی بڕی كارەبای نیشتمانی دیاری دەكات.
ئومێد خۆشناو داواشی كرد "داواكارین لە وەزارەتی كارەبا پێداچوونەوە بەو بابەتە بكات، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا بە شارەكان بدرێت، چونكە ئەگەر لە شارێك 12 کاتژمێر كارەبا هەبێت و لە شارێكی تریش 3 کاتژمێر هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەركی خەڵك قورستر دەكات، ئەوەش دادپەروەری نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.