Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:44

پایتەخت.... لە ژێر چاودێرى پارێزگارى هەولێر پێشانگایەکی بەروبووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە سێكتەری كشتوكاڵ و پەرەپێدان بە بەروبوومی ناوخۆیی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆیی و هەناردەکردن و هاندانی جوتیاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.23، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر،لە بەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت پیشانگایەکى  بەربووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە و 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستنن.
جێگەى باسە، گرنگیی کردنەوەى ئەم پیشانگایانە لەوەدایە کە لە شوێنی گشتی و دەکرێنەوە و زۆربەی هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر ئاشنابن بە بەروبوومی خۆماڵیی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.