ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب نوری ،وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی فەرمانبەرانی زانكۆی كۆیە لە پڕۆژەی هەژماری من ، سەردانی ئەو زانكۆیەی كردوو ڕایگەیاند: بڕیارە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دانووستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ ماوەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023، سەردانی بەغدا بكات.
هەروەها گوتی: ئەو ئەركانەی لەسەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون، جێبەجێكراون و دوا تەروازووی پێداچوونەوەمان ناردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێمە هەستی پێدەكەین و لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێمان گەیشتووە، ئامادەیی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان.
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.