Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:31

لەباشووری رۆژھەڵاتی عێراق بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەمە 22 ی تشرینی دووەمی 2023  ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند:لەئەنجامی كاریگەری بارستە ھەوای سارد لەماوەی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزمبوونەوە و لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكان بۆ سفر و ژێر سفری سەدی دابەزی.
هرەوەها گوتی: كاریگەرییەكانی لە ئەمڕۆوە كەمدەبێتەوە و سبەی پێنجشەمە 23/11/2023 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەئەنجامی ھاتنی ھەوری بەرز لەدەریای ناوەراستەوە ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت .
گوتیشی: لەئەنجامی كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و ھەوا كاتە جیاوازەكانی سبەی لەناوچە جیاجیاكانی باكووری سعوودییە و باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی عێراق بارانبارین دەستپێدەكاتەوە بە شێوەی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە تەرزە و بارانی بەھێز كە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەری دروستبوونی لافاویش ئەبێت .
 

کوردستان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.