Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:05

له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێره‌وه‌، دەستیان بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ سه‌رنته‌ری شاری هه‌ولێر له‌ بنكه‌ی 203 نه‌وتی سپی دابه‌شكراوه‌ و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر دابین كرا به‌ نرخی 103 هه‌زار و 500 دینار.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاشیگه‌یاند: لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكوومەتی عێراقین و بۆ ئەم مەبەستە چەندین نووسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندار كردووە و لەگەڵ ئەوەش کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشیان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لە ڕێگه‌ی هەوڵەکانی و بە پاڵپشتیی تەواوی سەرۆکی حکوومەت توانیویه‌تی بە نرخی پاڵپشتیکراو تاکو ئێستا زیاتر لە (116,209) ملیۆن لیتری نەوتی سپی دابین بكات و بەسەر (581) هەزار خێزان دابەشی بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.