Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:44

وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەنگاریا رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025 ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (30) دەرفەتی خوێندن (10 ماستەر و 20 دكتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەێنێت. بەم شێوەیەی خوارەوە:
- پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەمەوە دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت (تا 1/9/2024) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- بۆ كاندیدانی دكتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن كە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان كردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشكەشكار بە لایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان هەبێت كە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەك خشتەی بەراوردكاری لە خوارەوەیە:
- لەكاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە رەسەنەكان، پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
- ئەو پێشكەشكارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەكاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە رەسەنەكان، ئەگەر تاقیكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواكارییەكەی وەردەگیرێت.
- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ خوێندن پێشكەش بكات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت، هەروەها بۆ خوێندنی دكتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دكتۆراكەی هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناكات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناكرێت.
- كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
- لە كاتی داواكردنی بەڵگەنامە رەسەنەكان، ئەگەر داواكار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو، دەبێت نووسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەكەی خۆیەوە پێشكەش بە وەزارەتمان بكات.
- كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیكەی (١١٠) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دكتۆرا مانگانە بری نزیكەی (٣٦٥ - ٤٧٠) یۆرۆی وەك دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و  كرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانكۆ بۆ دابین دەكرێت، بەلام كرێی فڕۆكەی بۆ دابین ناكرێت. (بۆ زیاتر ووردەكاری تكایە سەردانی ماڵپەری زەمالەكە بكەن).
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (5) ی سالی 2021 كاندیدەكان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو پاشگەز بووەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەكەی بكات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێكی دیكە بۆی نییە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بكات.
- ئەگەر كاندید پاشگەزبووەوە یان وازی لە خوێندنەكەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو كەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەكەی لە كاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەركردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیكردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشكەش دەكرێت، لێیان وەردەگیرێت.
- هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشكەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەتەكەمان بكات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەكەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن بریتییە لە 15/1/2024.
- پێشكەشكردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەكی زەمالەكە (هە نگاریا) دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر و پێشكەشكردن، تكایە سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.stipendiumhungaricum.hu
- لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەكەیە، تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن. 
- وەزارەتەكەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دیاریكردووە: واتا پێشكەشكار تەنیا دەبێت داواكاری بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە پێشكەش بكات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەكەمان كاری لەسەر ناكرێت.

https://tinyurl.com/54w62fdk

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.