Erbil 41°C سێشەممە 10 ئەیلوول 10:28

كۆتایی ئەم مانگە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی عێراق گەیاندووە.
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، 21-11-2023،كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (بە وەكالەت) لەكاتی بەشداریكردنی لە  كۆڕبەندی مێپس 2023، لە دهۆك، بە كوردستان24ـی راگەیاند:هەوڵەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن بۆ دووبارە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان.  
هەروەها گوتی: توركیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەربڕیوە، تاكە كێشەی بەردەم دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە، تێچووی دەر‌هێنان و بەرهەمهێنانی نەوتە  و كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش دەكرێت.
گوتیشی: كۆتایی ئەم مانگە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی بەغدا دەكات
ئاماژەی بەوەشدا،پێشبینی دەكەم پێش كۆتایی ئەمساڵ نەوتی كوردستان هەناردەبكرێتەوەو راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیش بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی عێراق گەیاندووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.