Erbil 11°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 18:00

لەناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە  پێشبینی و زانیارییەكانی سەبارەت بەكەشی ڕۆژانی داھاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: سەرەتا كاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی ڕووی لەناوچەكانمان كردووە بۆ ئەمڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنورییەكانی باكوور و باكوری رۆژھەڵاتی ھەرێم بە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ و بارینی بەفر لەناوچە سنورییەكاندا .
 هەروەها دەڵێت: ھەر لەئەنجامی كاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەوە پێشبینی ئەكەین كاتەكانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی چوارشەمە 22/11 پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزمببێتەوە و لەناوچە شاخاویەكاندا بۆ سفر پلەی سەدی دابەزێت و بەستن ڕووبدات .
دەشڵێت: لە سبەی چوارشەمەوە 22/11 ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە تا ھەفتەی ئایندە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ناوچەیەكی پەستان بەرزەوە كە لەسەر ناوچەكانی دەریای ناوەراست و توركیا دروست ئەبێت و لەو ماوەیەدا ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و ھەندێك كاتیش بۆ نیمچە ھەوری بەرز ئەگۆرێت ، پلەكانی گەرماش سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 تا 3 پلە بەجیاوازی ناوچەكان بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و دوو سبەی پێنجشەمەش 23/11 بەرێژەیەكی زیاتر بەڕاورد بە سبەی بەرزدەبێتەوە ، خێرایی با لەماوەی ئاماژەپێكراودا بەزۆری لەسەرخۆ ئەبێت لەنێوان 5-15كم لە كاتژمێرێكدا .
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانكاری پێشبینی دەكرێت ھەفتەی ئایندە لەرۆژانی 26 و 27ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەك لە باكوری ئەوروپاوە بۆ سەر ناوچەكانمان بەكاریگەری جیاواز درێژببێتەوە كە بەگوێرەی گۆڕانكاری ئێستا شەپۆلێكی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ئەبێت زیاتر كاریگەری لەسەر ناوچەكانی باكوری ھەرێم دروست ئەكات.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.