دایكان لە غەززە ئەزموونی منداڵبوونیان لە ژێر قورسایی بەردەوامی بۆردومانی ئیسرائیل و ئەو وێرانكارییەی كە لە دوای هێرشەكەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەردا هاتووەتە ئاراوە، بۆ نیویۆرك تایمز باس دەكەن.
وەجیهە ئەبیەز-ی تەمەن 29 ساڵ، بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە: ئەزموونی من لەكاتی منداڵبووندا بە هەموو مانایەكی وشە، وەك فیلمێكی ترسناك و كابوسێك وابوو.
ئەو دەڵێت: لە كاتی پڕۆسەی لەدایكبووندا لە هەموو شوێنێك گوێی لە هات و هاوار بووە و پزیشكەكان فشارێكی زۆریان لەسەر بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر پێنج خوولەك جارێك، بۆردومانێك ڕاست لە دەرەوەی نەخۆشخانەكە رووی دەدا، ئەوەندە نزیك بوو كە دایكان منداڵە تازە لەدایكبووەكانیان لە ژێر جلەكانیاندا دەشاردەوە، لە ترسی ئەوەی نەوەك پەنجەرەكان بشكێن و شووشە بەسەریاندا بكەوێت.
بە گوێرەی خەمڵاندنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان نزیكەی 50 هەزار ئافرەتی دووگیان لە غەززە هەن و ڕۆژانە زیاتر لە 160 منداڵ لەدایك دەبن.
شایانی باسە تا ئێستا 13 هەزار و 300 فەلەستینی كە لانیكەم پێنج هەزار و 600 منداڵ و سێ هەزار و 550یان ئافرەت بوون، بەهۆی بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون.
منداڵبوون لە ژێر بۆردوماندا.. دایكان لە غەززە باس لە ساتە مەترسیدارەكان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.